ئەنجومەنی ژنانی PYD لە حەسەکە: ژن واتا ژیان/ کوشتنی ژنان ئیدانە دەکەین

بەشی سووریا- ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتیی دیموکراتی PYD لە حەسەکە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بەم شێوەیە کوژرانی ژنان لە حەسەکە و چیلاخە ئیدانە دەکات: "ئەم عەقڵییەتە توندڕەوە لەمپەرە بۆ ژنان و سەرهەڵدانی کۆمەڵگەیێکی ئازاد".


کوردپرێس:

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتیی دیموکراتی PYD لە حەسەکە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تێیدا کوژرانی ژنان لە حەسەکە و چیلاخە ئیدانە دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "ئەم عەقڵییەتە توندڕەوە لەمپەرە بۆ ژنان و سەرهەڵدانی کۆمەڵگەیێکی ئازاد".

بەپێی هەواڵی هاوارنیوز لە ماوەی 3 ڕۆژدا لە حەسەکە و چیلاخە هەڵکەوتوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا 2 ژن کوژراون. ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە باڵی حەسەکە لە ڕێگای بەیاننامەکەیەوە سەرۆکۆنەی ئەو کوشتنانەی کردووە.

ئاهین ئێلی ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە بەیاننامەکەی خوێندنەوە و تێیدا نووسراوە:شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتیی ژنان هاتە ئەنجام. شۆڕشی ژنان لە هەموو جیهان بڵاوەی کردووە. بەوەشەوە لە ڕۆژانێکدا کە ئێمە پێشوازیی نەورۆزمان دەکرد لە ژێر پاساوی "نامووس"دا کوژران. ئەم عەقڵییەتە توندڕەوە گەورەترین ئاستەنگە بۆ ڕێبازی ئازادیی کۆمەڵگا و ژنان. هەر بۆیەش ئێمە بە ناوی ئەندامانی پەیەدەوە تاوان دژی ژنان بە توندی ئیدانە دەکەین و داواکاریشین بکەرانی ئەو تاوانانە سزا بدرێن. نابێت لە بیری بکەین کە ژن واتای ژیانە و ژنان پیرۆزن.

News Code 1410

Your Comment

You are replying to: .
captcha