پەکەکە لە هەرێمی کوردستان میوانە و دەبێت بڕوات

بەشی سووریا- ڕۆژگارێکی تاریک لە بەردەم پارتی و پەکەکە-دایە، ئەگەر سنوورێک بۆ پاوانخوازی و هەڵمەتەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکرێت.

«فواد عەلیکۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لەگفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (پارتی) و وتی: هەرێمێک هەیە بە ناوی هەرێمی کوردستان و بەشێکە لە عێراق. بۆیەش نە پەکەکە مافی هەیە و نە هیچ حزبێکی دیکە خۆی بە خاوەنی ئەم ناوچەیە بزانێت و لەشکەرکێشی بکات و لەو ناوچەدا بنکە و بارەگا بکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ناوچەیێک کە دەبێت پەکەکە چالاک بێت کوردستانی تورکیایە و دەبێت بۆ ئەوێ بگەرێتەوە و هەر ئیدیعایێکی هەیە لە بارەی خاکی هەرێمی کوردستانەوە نادروستە و قبووڵکراو نییە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا زیادی کرد: ململانێی نێوان پەکەکە و پارتی ڕووداوێکی نوێ نییە و پێشتریش پێکدادان لەنێوانیاندا ڕووی داوە ئەوەش بەبۆنەی هەڵمەتە نابەجێکانی پەکەکەوەیە.

فواد عەلیکۆ جەختی کردەوە کە دەبێت سەرکردەی ئەم دوو لاینە پێکەوە گفتوگۆ بکەن و سنوورێک دیاری بکرێت بۆ چالاکییەکانی پەکەکە.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) تەئکیدی کردەوە: ڕۆژگارێکی تاریک لە بەردەم پارتی و پەکەکە-دایە، ئەگەر سنوورێک بۆ پاوانخوازی و هەڵمەتەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha