سەرکردەکانی ENKS کێشەی نێوخۆییان هەیە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە سەردانەکەی خۆیدا بۆ کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە بە ئامادە بوون و ئامادەنەبوونی ئەنەکەسە پشتگیری لە دانوستانی کوردی-کوردی دەکەن.

«کۆفان کەنعۆ» سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەردانی جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو مایکل ڕۆبین جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی کوردستانی سووریای کرد و لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد کۆبوویەوە و ڕایگەیاند پشتگیری لە دانوستانی لایەنە کوردییەکان دەکات تەنانەت ئەگەر ئەنەکەسە تیایدا بەشداری نەکات.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکییەکان پشتگیریی خۆیان لە یەکگرتنی ڕەوتە کوردییەکان و ئەتنیکەکانی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیاندووە و وتوویانە هاوکارییەکانی خۆیان بۆ ئیدارەی خۆسەر درێژە پێدەدەن.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا وتیشی: ئێمە وەکوو حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە دانوستانەکاندا جیدیین و دەمانەوێت گفتوگۆکان بگەن بە ئەنجام چوونکە ئاواتی ئێمە یەکگرتنی ڕەوتە کوردییەکانی کوردستانی سووریایە.

کۆفان کەنعۆ جەختی کردەوە: ئێمە نەک هەر لە کوردستانی سووریا بەڵکوو دەمانەوێت لە هەموو سووریا مافی هەموو کەمینە و قەومەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ برایانی ئەنەکەسە بگەینە ڕێککەون بەڵام حزبەکانی نێو ئەنەکەسە یەکگرتوو نین و سەرکردەکانی هەر یەک لە حزبەکان ڕاجیاوازییان هەیە.

کۆفان کەنعۆ جەختیشی کرد پێچەوانەی ئەنەکەسە هەموو حزبەکانی ئامادەبوو لە PYNK هەمبەر پرسەکان یەکهەڵویستن و لەسەر بابەتەکان ڕێکدەکەون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1424

Your Comment

You are replying to: .
captcha