لە عەفرین کوردەکان زیاترین خەساریان بەرکەوتووە

بەشی جیهان- ڕێکخراوی ACAPS لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر ڕەوشی عەفرین بڵاوی کردۆتەوەوە، هۆشداری دەدات کە 80 لەسەدی کوردەکانی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی هەڵمەتە تاوانبارانەکانی گرووپەکانی سەربە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپێکی سەربەخۆی چاودێری دۆخی سووریا کە بە ڕێکخراوی ACAPS ناسراوە لە دواهەمین ڕاپۆرتیدا کە لەبارەی شاری کوردنشینی عەفرین لە سووریا بڵاوی کردۆتەوە؛ لەبارەی دۆخی نالەبارەی ئەو شارە بەتایبەت دۆخی کوردەکان هۆشداری دەدات.

ئەو گرووپە چاودێرە هۆشداریی داوە کە گرووپە سەربزیوەکانی سەربە تورکیا بەردەوامن لە جێگیر کردنی ئاوارەکانی دیکەی ناوچەکانی سووریا لە عەفرین کە ئەمەش گۆڕینی دیموگرافیی ئەو شارە کوردنشینەی لێدەکەوێتەوە.

ڕێکخراوەکە هۆشداریش دەدات کە کوردەکان بەرکەوتووترین لایەنی گوشار و تۆقاندنی گرووپە سەربزیوەکانن، بەشێوەیێک کە 80 لەسەدی ئەو حەشیمەتە کوردە کە لە عەفرین ماونەتەوە بوونەتە ئامانجی گوشاری گرووپە سەربزیوەکانی سەربە تورکیا و هەموو ڕۆزێک هەڕەشەیەکان لێدەکرێت و دەکوژرێن و دەست بەسەر ماڵ و حاڵیاندا دەگیردرێت.

گرووپەکە دەشڵێت دانیشتووانی عەفرین بەتایبەت کوردەکان بەڕێژەیێکی کەم دەستیان بە پێداویستی ژیان لەوان خواردن و خواردنەوە دەگات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، جووتیارانی کورد لە عەفرین باجی زۆریان دەخرێتە سەر و گرووپە توندئاژۆکان دەست بە سەر زەوینەکانیاندا دەگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1427

Your Comment

You are replying to: .
captcha