سی مەحکوومی ئەمنیەتیی کورد ئازاد کران
بەشی ئێران- لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دەزگای داد 30 کەس لە مەحکوومە ئەمنییەکانی ناوچە کوردنشینەکان چوونە ڕیزی لێبووردنی دەزگای داد کە بۆنەی نیوەی شەعبانەوە دەر کرا و لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە قبووڵ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش سەردانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە کۆبوونەوەیێکی مامۆستایانی ئایینیی سونە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای داد 30 کەس لە مەحکوومە ئەمنییەکانی ناوچە کوردنشینەکان چوونە ڕیزی لێبووردنی دەزگای داد کە بۆنەی نیوەی شەعبانەوە دەر کرا و لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە قبووڵ کرا.

لە دواهەمین سەردانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێراندا بۆ ناوچە کوردنشینەکان کە سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە 14ی ڕەشەمەی ساڵی 1399 بوو، پێش نوێژی هەینی مەهاباد بە شێوەی فەرمی داوای لێبووردنی بۆ مەحکوومە ئەمنییەتییەکانی ناوچە کوردنشینەکان لە ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی کرد.

شایانی باسە، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 8ی خاکەلێوەی 1400 لێبووردنی لە یەک هەزار و 849 کەس لە مەحکوومەکان ڕاگەیاند.

100 کەس لەو کەسانەی کە ڕەزامەندی لەسەر لێبووردنیان ڕاگەیەنراوە لە مەحکوومەکانی ڕووداوی خەزەڵوەری ساڵی 1398ن و لەو ژمارەیەش 30 کەسیان مەحکوومانی ناوچە کوردنشینەکانن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113