لە کەرکووک 16 چەکداری داعش کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئۆپەراسۆنێکى هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراقدا لە باشوورى خۆرئاواى کەرکووک 16 چەکدارى گرووپى تیرۆرستیى داعش کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسوول وتەبێژ فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند: شەوى رابردوو هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیان لە ناوچەى وادى زغێتون لە باشوورى خۆرئاواى کەرکووک ئەنجام داوە، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا 16 چەکدارى گروپوى تیرۆرستیى داعش کوژران.

وتەبێژەکەى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق راشیگەیاندووە، بەشێک لەو چەکدارانەى داعش لەکاتى رووبەرووبوونەیان لەگەڵ هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق کوژراون، بەشێکیشیان لەکاتى هەڵاتندا بە فرۆکە کراونەتە ئامانج و کوژراون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113