ئەو کەسەی ئیدیعای پشتگیری کردنی لە کورد دەکرد هەمبەر گوشارەکانی تورکیا بێدەنگە

بەشی جیهان- لە حاڵێکدا کە جۆ بایدن ساڵێک پێش گەیشتنی بە کورسیی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بەڵێنی دابوو پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بکات هەمبەر هێرشەکانی تورکیا ئێستا لەبارەی درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان لە عێراق و سووریا بێدەنگە.

کوردپرێس: گۆڤاری ئەلبوابە ئاماژە دەدات بە بێدەنگیی ئیدارەی جۆ بایدن هەمبەر دەست پێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژ بە کوردەکانی سووریا پاش 17 مانگ و ئەم پرسیارە دەکات کە ئایا بەڕاستی جۆ بایدن مەیلی بە پشتگیری کردن لە کورد هەیە؟ ئەم گۆڤارە کاردانەوەی جۆ بایدن بە هێرشەکانی تورکیا لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا بەم شێوەیە وەسف دەکات: "ئەڵێی هێزی ئەمریکی لە سووریا بووننی ییە".

شرۆڤەکارەکانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی هۆکاری پشتگیری نەکردنی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن لە کوردەکانی سووریا دەڵێن: جۆ بایدن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە بێ کۆتاییەکان لە عێراق و سووریا لەژێر گوشاردایە. لە لایێکی دیکەوە ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بڕوایان وایە نابێت سووریا بخرێتە ئەولەویەتی بەرنامەکانی ئیدارەی ئەمریکاوە.

جۆ بایدن کە ساڵێک پێش دەست بەکار بوونی باسی لە پشتگیری کردن لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەکرد، وەزارەی دەروە و وتەبێژی کۆشکی سپیی ئیدارەکەی کاردانەوەیێکی ئەوتۆیان هەمبەر سەرکوت کردی پارتی کوردی دیموکراتیکی گەلان لە تورکیا وەکوو حزبێکی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نیشان نەدا و تەنها ڕایانگەیاند چاودێریی دۆخەکە دەکەن.

ئەگەرچی، ئەگەری پشتگیریی جۆ بایدن لەکوردەکان ڕەنگدانەوەیێکی بەربڵاوی لە میدیا جیهانییەکاندا هەبوو بەڵام ژمارەیێک لە شرۆڤەکارانی پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مامۆستای زانستگای میزۆریی لە دواهەمین گفتوگۆیدا لەگەڵ کوردپرێس جەحتیان لەوە کردەوە لە ئیدارەی ئەمریکادا پرسێک بەناوی بەدواداچوون بۆ بابەتی کورد و سیاسەتی کورد، بوونی نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1448

Your Comment

You are replying to: .
captcha