پەیەدە بڕوای بە یەکگرتن نییە

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) ڕایگەیاند: لەژێر ناوی دانوستان پەیەدە خەریکی فریودانی خەڵکە.

دکتۆر «تارق خیرکی» جێگری سەرۆکی شەپێلای ئازادیی کوردستان (ŞAK) لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی وتەکانی ڕۆژی ڕابردووی "مەزڵووم کۆبانێ" فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە وتبووی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بەپێی ڕێککەوتنی دهۆک بۆ کوردستانی سووریا دەگەڕێنەوە، ڕایگەیاند: هەر هەنگاوێک کە یەکگرتنی لێبکەوێتەوە جێگای ڕێزە. بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع لایەنی دەسەڵاتدار بڕوای بە یەکگرتن نییە و ئەو وتانە تەنها بانگەشەی میدیاییە و ئێمە بە کردا هێشتا پێشێل کردنی مافی هاووڵاتییانی کوردستانی سووریا لەلایەن پەیەدە-وە دەبینین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە وەکوو شەپێلای ئازادیی کوردستان (ŞAK) لە سووریا پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ یەکگرتن. بەڵام دەزانین لایەنی بەرمبەر ئەم بڕوایەی نییە.

جێگری سەرۆکی شەپێلای ئازادیی کوردستان (ŞAK) لە سووریا ڕاشیگەیاند: بە وتەدانی نەرم لایەنی بەرامبەر دەیهەوێت ڕای گشتی هەڵخڵەتێنێت لەحاڵێکدا ئەو ڕووداوانەی لە شەنگال و هەرێمی کوردستان ڕوودەدات دانوستانەکانی دوو لایەنی ENKS و PYNK بە بنبەست دەگەیەنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha