شەڕ چارەسەری پرسی کوردەکانی تورکیا ناکات

بەشی جیهان- لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئینگڵیش ڕیۆڕیۆ-دا ئاماژە دراوە بەوەی کە ڕێگاچارەی سەربازیی تورکیا بۆ ڕەت کردنەوەی پرسی کورد؛ عێراق و سووریاشی ناسەقامگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتەکەیدا گۆڤاری ئینگڵیش ڕیۆڕیۆ کە باسی لە پرسی کوردەکان لە تورکیا کردووە هاتووە: هۆکاری سەرەکیی چارەسەر نەبوونی ئەم کێشەیە پەنا بردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بووە.

لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە ڕێگاچارەی کۆتای و ئاشتی خوازانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کوردی تورکیا، گفتوگۆیە بەڵام حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پاش ئەوەی کە پڕۆسەی ئاشتیی لەگەڵ کورد لە ساڵی 2015دا ڕاگرت و ئەوەی نیشان دا کە نایەوێت پرسی کورد لەڕێگای ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بکرێت. بەڵکوو کارتی کورد بۆ سەرکەوتنی سیاسی بەکار دێنێت.

گۆڤاری ئینگڵیش ڕیۆڕیۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە تورکیا دژی هەموو کوردە و ڕێدۆزی دژبەرانەی ئەم وڵاتە هەمبەر کورد دوو وڵاتی عێراق و سووریاشی ناسەقامگیر کردووە.

هەروەها گۆڤاەکە هۆشداری دەدات هۆڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوە و داخستنی حزبە کوردییەکان لە تورکیا دەبێتە هۆی داگیرساندنی هەستی نەتەوایەتی و زیاتر بوونی تووڕەیی نواندن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha