کێشمەکێشی نێوان پەکەکە و هەرێمی کوردستان لەسەر خاڵە سنوورییەکانی عێراق و سووریا

بەشی جیهان- پەیمانگای کارنگی دەنووسێت: سەرەڕای شکستهێنانی داعش، ژمارەیێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا بەهۆی کێشمەکێشی نێوان حزبە کوردییەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ئێستاش ناسەقامگیرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای کارنگی لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی دەروازە سنووریەکانی نێوان عێراق و سووریا تاوتوێ دەکات و باس لەوەش دەکات لەسەر کونترۆڵ کردنی ژمارەیێک لە دەروازە سنوورییەکان لەوان خاڵی سنووریی سێمالکا ململانێ کەوتۆتە نێوان پارتی دەسەڵاتداری دیموکراتی کوردستان و پەکەکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریی نوێ لە سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق ڕوویداوە و هەوڵی حزبە کوردیەکان بۆ کونترۆڵ کردنی ژمارەیێک لە خاڵی سنووری نێوان عێراق و سووریا لەوان هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی لە سووریا بۆ کونترۆڵی ئەو ناوچانە زۆر دەبینرێت. ڕاپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پەکەکە لە ڕێگای هێزە کوردیەکانی سووریا و ئامادەبوون لە هەندێک شوێن وەکوو شەنگال بۆ کونترۆڵ کردنی چەند خاڵێکی سنووری وەکوو خاڵی سنووری سێمالکا و یەعرووبیە، هەوڵ دەدات. پەیمانگای کارنگی دەڵێت هۆکاری ئەم ململانێیەش کە لەنێوان حزبە کوردییەکاندایە بۆ کونترۆڵی خاڵە سنوورییەکان، لاواز بوونی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و سووریایە.

کونترۆڵی خاڵە سنوورییەکان لەلایەن حزبە کوردییەکانەوە کاریگەریی تایبەتی هەیە یەک لەوانەش کونترۆڵی هاتوچۆ و گواستنەوەی کاڵاکانە لەلایەن هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەورەوە.

پەیمانگای کارنگی باس لە چۆنیەوتی نفووزی پەکەکە لەو ناوچانەدا دەکات و دەنووسێت پەکەکە نفووزی ئایدۆلۆژیک و ڕێکخراوەیی لەسەر ژمارەیێک لە گرووپە کوردییەکان وەکوو یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هەیە.

ئەم پەیمانگایە هەروەها ئاماژەی بە هاوپەیمانیی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا داوە کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کەرەستە و هێزی سەربازیی ئەمریکی لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ بکەن و هەروەها تورکیاش بەبیانووی پەکەکە-وە بەتەمای هەڵمەتی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریایە کە ئەوەش کاریگەری و ڕۆڵی ئەم دوو وڵاتەی لەسەر داهاتووی ئەم ناوچانە زیاتر کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1484

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha