کۆمپانیاى ئێڵ جى بەرهەمهێنانى مۆبایلى ڕاگرت

بەشی تەکنەلۆژیا- کۆمپانیاى ئێڵ جى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە کە لە دواى زیانێکى زۆرى ماددى کۆمپانیاکە بڕیاری دا بەرهەمهێنان و فڕۆشتنى بەشى ئامێرەکانى مۆبایل رابگرێت. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیاى ئێڵ جى (5ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى ئەو زیانە مادییە زۆرەى کە لە بەرهەمهێنانى ئامێرەکانى مۆبایل دووچارى بووە بڕیارى داوە بەرهەمهێنانى ئەو ئامێرانە رابگرێت.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدا کە پێشتر و لەمانگى کانوونى دووەمى رابردوودا کۆمپانیاى ئێڵ جى بڵاوى کردەوە نزیکەى 4,5 ملیار دۆلارى لە ماوەى شەش ساڵدا لە بەرهەمهێنانى مۆبایلدا زەرەر کردووە.

پشكی ئەم كۆمپانیایە لەسەر ئاستی جیهان لە 2% تێپەڕناكات، ساڵی رابردوو بەرهەمی مۆبایلەكانی 23 ملیۆن بووە بەراورد بە 256 ملیۆن بۆ كۆمپانیای سامسۆنگ.

كۆمپانپای ئێڵ جی دەڵێت: كشانەوە لە كێبڕكێیەكی توند لە بواری مۆبایل بواری بۆ دەڕەخسێنێت بۆ گەشەكردن لە بوارەكانی دیكەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و ئامێرە زیرەكەكانی نێو ماڵاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha