کوردی سووریا و عێراق لەبری پشت بەستن بە بایدن باشتر وایە یەکگرتوو بن

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لێڤانتی فەرەنسی دەنووسێت: کوردەکان نابێت زۆر هیوایان بە جۆ بایدن بێت بۆ بەرەوپێش بردنی کاروباری خۆیان بەڵکوو دەبێت ناوماڵی خۆیان یەکبخەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە سەرکردەکانی کورد لە عێراق و سووریا بە هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەکوو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا گەشبینن چوونکە بڕوایان وایە جۆ بایدن لە چاو ترەمپ تەعامولی باشتری لەگەڵ کورد لە سووریا و عێراق دەبێت و بۆ چارەسەریی کێشەی کوردی تورکیاش هەوڵ دەدات.

بەڵام ڕۆژنامەی ئینگیلزی زمانی لێڤانت-ی فەرەنسا هۆکارەکانی دڵخۆشیی کوردی بۆ هەڵبژاردنی چجۆ بایدن هێناوەتەوە و دەنووسێت: جۆ بایدن پەیوەندییێکی ئاڵۆزی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە، سەردەمێکیش مەیلی نیشان دا بۆ دابەش کردنی عێراق بەپێی پێوەرە قەومی ئیتنیکییەکان و بەباشی لەگەڵ پرسی کورد ئاشنایە؛ بەڵام دەبێت ئەمە لە بەرچاو بگیردرێت کە زلهێزەکان بەتایبەت ئەمەریکا، جیا لەوەی کە چ کەسێک سەرۆک کۆمار بێت زیاتر بەرژەوەندیی خۆیان پەیڕەو دەکەن.

ئەم ڕۆژنامەیە هاوکات ئاماژە دەکات کە مومکینە جۆ بایدن ئینتیمای زیاتر بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان نیشان بدات بەڵام کوردەکان نابێت زۆر گەشبین بن بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ڕۆژنامەی لێڤانت جەخت دەکاتەوە کێشەی سەرەکیی کورد لە سووریا و عێراق نەبوونی یەکڕیزیە و دەبێت کوردی سووریا و عێراق لەبری پشت بەستن بە بایدن باشتر وایە یەکگرتوو بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha