نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا: ئەمریکا هیچ بەڵێنێکی بە کوردی سووریا نەداوە

بەشی جیهان- جەیمز جێفری دەڵێت دەوڵەتی ئەمریکا لە تەنیشت یارمەتییە سەربازییەکان هیچ بەڵێنێکی یارمەتیی سیاسیی بە کوردی سووریا نەداوە.

کوردپرێس:

دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی 2014وە تا ئێستە بە ناوی شەڕی دژبە داعش یارمەتیی سەربازیی پێشکەشی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە. بەڵام جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژبەداعش و نوێنەری پێشووی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا دەڵێت وڵاتەکە لە تەنیشت یارمەتییە سەربازییەکان هیچ وەعدێکی سیاسیی بە کورد نەداوە.

بەپێی نووسراوی میدڵ ئیست مانیتۆر، جەیمز جێفری لە دیمانەیێکدا دەڵێت یەک لە هۆکارەکانی ململانێ و تەنگەژەی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئەوەیە کە ئەمریکا پشتگیریی سەربازیی کوردەکانی سووریا دەکات.

بەڵام جەیمز جێفری جەختی کردۆتەوە کە پشتگیریی سەربازیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا تەنها لە پێناو شەڕی دژبەداعش بووە و تاکە هۆکاری مانەوەی ئەمریکا لە سووریا شەڕی دژبەداعشە.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە تاکە شەریکی ئەمریکا لە شەڕی دژبەداعش لە سووریا هێزەز کوردییەکانی سووریا ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)یە.

نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە هاوکات بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە پەیمانگای ویلسۆن جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا بەردەوام تورکیا ئاگادار کردۆتەوە لەو یارمەتییانەی ئاراستەی هێزە کوردییەکانی سووریای دەکات و هیچ بەڵێنێکیشی لەبارەی گەرەنتی کردنی دامەزرانی ئیدارەی خۆسەر یان خود کیانی کوردی بە کوردەکان نەداوە.

جەیمز جێفری جەختیشی کردۆتەوە چوارچێوەیێک کە ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریای ڕاگەیاندووە ئەوە بووە کە هەر کارێک ئەوان دەیکەن پێویستە بە تەعامول لەگەڵ لایەنی موعارەزەی سووری و دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بێت و پێوەندیی بە ئەمریکاوە نیە.

News Code 1518

Your Comment

You are replying to: .
captcha