ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا پێشکەوتنی نەبووە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئیدعای ئەوەی کردووە کە دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا نەک هەر پێشکەوتنی نەبووە بەڵکوو گەڕاوەتەوە بۆ خانی سەرەتا.

کوردپرێس:

ئەمریکا نزیکەی دوو ساڵە هەوڵ دەدات دوو لایەنی کوردیی سووریا یەک بخات. ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کە لە بەریتانیا دەردەچێت ئیدعای کردووە کە ئەو دانوستانەی کوردەکان هیچ پێشکەوتنێکی بە خۆوە نەبینیوە.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری دەیڤید برۆنستین جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا نووسیویەتی دوو لایەنە کوردییەکە پێویستە دوبارە دانوستانەکانیان دەست پێبکەنەوە بۆ ئەوەی لیژنەیێکی هاوبەش بۆ بەشداری کردن لە گفتوگۆی ئاشتیی سووریا لە ژێر چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستنیشان بکەن.

برۆنستین جەختی کردۆتەوە کە وڵاتەکەی ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی نێوان پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بۆ یەکگرتن دەکات.

سولەیمان ئۆسۆ دانوستانکاری باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لەبارەی دیداری برۆنستین لەگەڵ دوو لایەنە کوردییەکەی سووریا بە شەرقولئەوسەتی وتووە: ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی پێشوازی لە دەستەبەرکردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتگیر لە باکووری سووریا دەکات بە شێوەیێک کە هەموو پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە بگرێتەوە.

ئەو بەرپرسە کوردە یەکگرتنی کوردەکان بۆ دانوستاندنیان لە گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکانی چارەسەری قەیرانی سووریا زۆر بە هەند وەردەگرێت.

ناوبراو کە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایە ئیدعای کردووە ئەمریکا هۆشداریی بە ئیدارەی خۆسەری کوردیی باکووری سووریا بە سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات داوە کە ئەگەر ئەو حیزبە نەتوانێت بەشداری بە سەرجەم پێکهاتەکانی باکووری سووریا بکات بە بڕیارەکەیاندا دەچنەوە بۆ پشتگیری کرنیان لە ئیدارەی خۆسەر.

ئۆسۆ دەشڵێت ناکۆکیی نێوان ئەو دوو لایەنە کوردییە لە دانوستانەکاندا چارەسەر نەبوو و ئیدعاشی کردووە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا هیچ پێشمەرجێکی بۆ دانوستانەکان دانەناوە.

News Code 1520

Your Comment

You are replying to: .
captcha