لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دەگرێت

بەشی جیهان- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا بە توندی ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەخنەگرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان دەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان بڵاو کردەوە و تیایدا لە شێوازی ڕەفتاری هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ناڕازیان و چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان بە توندی ڕەخنە دەگرێت.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی دەکات بەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، بە دەست بردن بۆ توندوتیژی بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکەن و دەیان کەسیان دەستگیر دەکەن. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئایار لە دهۆک 167 کارمەند، مامۆستا و چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ هەروەها ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت «توندی نواندنی لە ڕادەبەدەر» بووە هۆی مردنی خۆپیشاندەران.

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاماژەش بە داخستی ژمارەیێک لە نووسینگەی ئاژانسە هەواڵییەکان و کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان لە هەرێم دەکات ئەوەش بەهۆی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1528

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha