ئێکۆنۆمیست تایمز لێکی دایەوە: نیشانەکانی چاکبوونەوەی پێوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر

بەشی جیهان- گۆڤاری ئێکۆنۆمیست تایمز نووسیی: هاتوچۆی ئازادانەی عەرەبەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی ئەم دوایییەی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی بودجە نیشانەن بۆ باشبوونەوەی پێوەندیییەکان ئەوەش پاش ناکۆکییەکانیان لە دوای بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئێکۆنۆمیست تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتیی ناوەندیی عێراقی کردووە.

گۆڤارەکەی یەک لە ڕووداوە تاڵەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە بۆ لێکەوتە خراپەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان لە کوردەکان لە ساڵی 2017دا کردیان.

بەڵام ئێکۆنۆمیست تایمز دەڵێت هێدی هێدی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسایی دەبێتەوە و ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی لە سەر بودجەی ساڵی 2021ی عێراق یەک لە نیشانەکانی ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوانیانە.

ئەو گۆڤارە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە عەرەبەکانی دانیشتووی ناوەند و باشووری عێراق ئێستا دەتوانن بە کەفیل بێنە هەرێمی کوردستان و ببنە خاوەنی مڵک و ماڵ و ئەوەش نیشانەی بەرزبوونەوەی ئاستی متمانە کردن بە یەکترە لە نێوان کورد و عەرەب و نیشانەشە بۆ لێکگەیشتنی هەولێر و بەغدا.

ئێکۆنۆمیست تایمۆ دەڵێت ئاسایی بوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی دراوسێی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش نیشانەیێکی گەڕانەوەی متمانە و باشبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستانە کە پاش لێکەوتە خراپەکانی ڕیفراندۆم ڕوو دەدەن.

یەک لە وەزیرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان کە ناوی نەدرکێندراوە بە ئێکۆنۆمیست تایمزی وتووە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا مەکۆی چەندکەلتوورین و ناتوانین بڵێین تەنها نوێنەری فەرهەنگی کوردین.

News Code 1537

Your Comment

You are replying to: .
captcha