نوێنەرێکی پەرلەمانی بەریتانیا: بەریتانیا چەند برادەرێکی لە نێو سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەیە

بەشی جیهان- ماری گلیندۆن نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکە لە نێو کوردەکانی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستاندا برادەر و دۆستی باشی هەیە.

کوردپرێس:

ماری گلیندۆن نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پەسەندکردنی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزرانی ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕێگری کردن لە جینۆسایدکرانی کوردەکانی عێراق کە پێش 30 ساڵ پەسەند کرا جەختی کردەوە کە یارمەتیی سی ساڵ لەوەو پێش بۆ کوردەکانی عێراق بووە هۆی ڕزگاربوونیان لە کۆمەڤکوژکرانی کوردەکان و ئێستاش هەرێمی کوردستان ناوچەیێکی ئەمنە بۆ مەسیحییەکان و ئاوارە و پەنابەر سوورییەکان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد کە بەبۆنەی دامەزرانی ناوچەی ئارام بۆ کوردەکان لە سی ساڵی ڕابردوودا ئێستا بەریتانیا دۆست و برادەری زۆر باشی لە نێ و کوردەکانی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی بەریتانیا کە سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پشتیوانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیاشە دەڵێت کوردەکانی عێراق زۆر حەز بەوە دەکەن کە لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا هاوکاریی وڵاتەکەی بکەن.

News Code 1541

Your Comment

You are replying to: .
captcha