وەزیری بەرگریی تورکیا: بە زووترین کات هێز دەنێرینە ئازەربایجان

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بە زووترین کات هێزی سەربازی بنێرێتە کۆماری ئازەربایجان.

کوردپرێس:

خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پەسەندکرانی پڕۆژەی ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئازەربایجان کرد و ڕایگەیاند: پڕۆژەیاسای نازدنی هێزی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەندکراوە و ئامادەکارییەکانیش کراون. بەو مەبەستەش بە زووترین کات ئامادەین هێزەکانمان بنێرینە ئازەربایجان. بۆ گواستنەوەی هێزەکانیش هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی تورکیا ئامادەییی تەواویان ڕاگەیاندووە.

بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی ملیەت، خلووسی ئاکار لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا لەبارەی ناردنی هێزەوە بەردەوامە و ئەوەی کە بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی و مافی ئازەربایجانییەکان بە پێویستی بزانن کردوویانە و دەیکەن.

News Code 155

Your Comment

You are replying to: .
captcha