لوگزامبورگ تانە لە سیاسەتی دەمکوت کردنی کوردەکانی تورکیا دەگرێت

بەشی جیهان- ژان ئاسلبۆرن وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ تانەی قورسی لە سیاسەتەکانی تورکیا لەبارەی دەمکوت کردنی کورد و دژبەرانی خۆی دەگرێت و داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە لە تەعامول کردن لەگەڵ تورکیا شلی نەکات.

کوردپرێس:

کەناڵی ئاڕ تی ئێل، لە زاری وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگەوە ڕەخنەی قورسی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەردۆغان لەگەڵ کوردەکان و دژبەرانی خۆی لە تورکیا گرتووە.

ژان ئاسلبۆرن وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ لەو بارەیەوە دەڵێت دەوڵەتی تورکیا مافی بنەڕەتیی کوردەکانی ئەو وڵاتە پێشێل دەکات و کوردی خستۆتە پەراوێزەوە. ئەم دەوڵەتە هەموو ئەوانەی دەمکوت کردووە کە بەدڵی ئەو نین.

وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ ڕەخنەشی لە ئەورووپا گرتووە کە بەنیازە لە بواری ڤیزە و بازرگانی ئیمتیاز بە تورکیا بدات.

ناوبراو هۆشداریی ئەوەشی داوە کە تورکیا ئێستاشی لەگەڵدا بێت مەرجەکانی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان بەدەست نەهێناوە و پێدانی ئیمتیاز بەو وڵاتە بەم هەلومەرجەی ئێستاوە هەڵەیێکی سیاسییە.

وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ جەختی کردۆتە سەر زەروورەتی پچڕاندنی پێوەندی لەگەڵ تورکیا بەڵام داواشی کردووە چاکسازی بۆ گۆڕانکاری لە لایەن دەوڵەتی ئەردۆغانەوە دەست پێبکات.

News Code 1557

Your Comment

You are replying to: .
captcha