لە گرتووخانەکانی تورکیا بیانووی پشکنینەوە بەندکراو رووت و قووت دەکەنەوە

بەشی تورکیا- پەرلەمانتارێکی HDP باس لە دۆخی ئەو گرتووخانەیە دەکات کە خۆی تێیدا زیندانی کراوە و دەڵێت بە بیانووی پشکنینەوە، بەندکراو رووت و قووت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گەرگەرلیئۆغلۆ، پەرلەمانتاری لەکار لادراوی HDP، دوو هەفتە بەر لە ئێستا لەناو ماڵەکەی خۆی پۆلیس هەڵیکوتایە سەری و بە تۆمەتی پروپاگندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەستگیر کرا و رەوانەی گرتووخانەی سینجان کرا.

گەرگەرلیئۆغلۆ لەمبارەوە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و لەوێدا باس لە خراپیی رەوشی مافی مرۆڤ لە گرتووخانەی سینجان دەکات.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلۆ نووسیویە: "پێشتر دەمانگوت لەناو گرتووخانەکانی تورکیا بەندکراو رووت دەکرێتەوە، کەچی گاڵتەیان پێدەهات و بە درۆیان دەخستینەوە، بەڵام لێرە بە چاوی خۆم بینیم چۆن بەندکراو رووت و قووت دەکرێتەوە".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەش داوە لە هەموو دونیا رێگە خۆش دەکەن تا هاووڵاتیان بخوێننەوە، بەڵام لە گرتووخانەی سینجان خوێندنەوەی کتێب سنووردار کراوە، بەڵام رۆژێک دادێت مافی مرۆڤ بۆ ئێوەش پێویست دەبێت، ئەو زوڵمەی دەیکەن تا سەر نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha