لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەخەی هاتوچۆ دە ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ماوەی ١٠رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرايەتی خۆسەر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە، لە 13ی ئەیپرێڵەوە تا 22ی ئەیپرێڵ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەخەی هاتوچۆ لە هەریەکە لەناوچەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، تەبقە و رەققە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنها دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان، کە خزمەت پێشکەش دەکەن بەکراوەیی دەمێننەوە، لەنێويشياندا نەخۆشخانە و نانەواخانەکان ناگرێتەوە، هاوکات ئاسانکاريش بۆ هاتوچۆی جووتیاران دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha