لەبارەی تۆمەتبار کردنی بە پشتگیری لە پەکەکە، یۆنان وەڵامی تورکیا دەداتەوە

بەشی جیهان- یۆنان وێڕای ڕەت کردنەوەی تۆمەتی پشتگیری کردن لە پەکەکە ڕایدەگەیێنێت ئەم تۆمەتە لە سەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانەکانی دوو وڵات ئامانجی لە پشتەوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەوڵەتی یۆنانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە پشتگیری لەو گرووپە دەکات.

لەمبارەوە VOA نووسیویەتی پێش ئەوەی تورکیا ئەم تۆمەتانە بخاتە پاڵ یۆنان، گۆڤارە یۆنانییەکان ئەنقەرەیان بەوە تۆمەتبار کردبوو کە مافی هاووڵاتیبوونی بە ژمارەیێک لە ئەندامانی داعش بەخشیوە.

وەزارەتی دەروەی یۆنان تۆمەتی پشتگیری کردنی وڵاتەکەی لە پەکەکە ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ئەم تۆمەتە لە سەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانەکانی دوو وڵات ئامانجی لە پشتەوە هەیە.

ئۆپۆستۆلۆس ماگیریادیس شرۆڤەکاری یۆنانی لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی ئەم تۆمەتبار کردنە لەسەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانی نێوان یۆنان و تورکیا خەساری بەدواوەیە و گفتوگۆکان بێ ئاکام دەهێڵێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha