پڕۆژەی کوردەکان بۆ چۆڵ کردنی کەمپی هۆڵی سووریا

بەشی جیهان- بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن لە ڕێگای ناوەندگیریی سەرکردەی عەشیرە عەرەبەکانەوە بەنیازن بنەماڵەکانی سەر بە داعش بگەڕێننەوە نێو کۆمەڵگا و مەمپەکە دابخەن.

کوردپرێس:

هێزەکانی کوردی سووریا لە ئوپەراسیۆنێکی سەربازیی دژبەداعش لە ساڵی 2018 کە بووە هۆی ئازادکردنی دوایین ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیان هەزار ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان لە کەمپەکان نیشتەجێ کرد. نزیکەی 62 هەزار کەسیان لە کەمپی هۆڵ چاودێری دەکرێن. بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە 50 وڵاتی جیهان کردووە هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە کە بۆ پێوەندی کردن بە داعشەوە هاتوونەتە سووریا و ئێستا لە کەمپەکان زیندانی کراون.

بەرپرسانی کوردی سووریا لەبارەی چارەنووسی ئەندامە سوورییەکانی سەربە داعش بەنیازن لە ڕێگای دەستپێشخەریی سەرکردەی عەشیرەتەکانەوە بەستێنی گەڕانەوەی ئەوان بۆ نێو کۆمەڵگای سووریا فەراهەم بکەن.

جابر مستەفا بەڕێوەبەری کەمپی هۆڵ بە ڕۆژنامەی نەشناڵی ئیماراتی وتووە تا ئێستا 3 هەزار هاووڵاتیی سووری لە ڕێگای ئەو پڕۆژەیەوە گەڕاونەتەوە نێو کۆمەڵگای سووریا و ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە.

بەڵام حەیان دۆخان مامۆستای زانکۆی ناوەندیی ئەورووپا و توێژەڕی عەشیرەتە سوورییەکان دەڵێت کورد لە سەرەتاوە پڕۆسەیێکی وردی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دابین نەکرد و بەو بۆنەیەشەوە کۆمەڵێک کێشە دروست بوو. لەوان پێشوازی نەکردنی هاووڵاتییان لە گەڕانەوەی بنەماڵەکانی سەر بە داعش بۆ نێو کۆمەڵگا.

بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی کوردی سووریا باسی نەبوونی ئیمکانیاتی پێویست بۆ پارێزگاری کردن لە کەمپەکە و ڕێگری کرد لە توندوتیژی دەکەن و تاکە ڕێگاچارەش بەوە دەزانن کە ئەو کەسانە ئازاد بکرێن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا نزیکەی 400 هێزی ئەمنیی سەر بە کوردەکانی سووریا ئەرکی پارێزگاری کردن لە ئاسایشی کەمپی هۆڵیان لە ئەستۆیە و حەشیمەتێکی 62 هەزار کەسی چاودێری دەکەن. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان توندوتیژی و کوشتن لە کەمپی هۆڵ بە ڕێژەی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.

News Code 1588

Your Comment

You are replying to: .
captcha