ڕژدین لە بەردەوامی دان بە دانوستاندن لەگەڵ PYNK

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا(PDK.S) لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت دیداری ئەم دوایییەی بریکاری نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە دانوستانە کوردی-کوردییەکاندا ئیجابی بوو و پێ دەچێت بەم زووانە گفتوگۆکان دەست پێبکاتەوە.

کوردپرێس:

نافێع عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا(PDK.S) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دانیشتنی ئەم دوایییەی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و بریکاری نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکانی نێوان لایەنە کوردییە سوورییەکان کرد و گوتی: ئەو دیدارە جێی ڕەزامەندی بوو و خاڵی ئیجابی لەبارەی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەو دیدارەدا پێشکەش کران کە ڕێگا بۆ بەردەوام بوونی پڕۆسەی دانوستان خۆش دەکات.

ناوبراو گوتیشی: ئێمە وەکوو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ئامانجەکانی خۆمان بۆ ڕێککەوتن ڕژدین و هیوای ئەوەش دەخوازین کە لایەنی بەرامبەری دەرک بە بەرپرسیارێتیی خۆی بکات و ڕێگا بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی خۆش ببێت.

شایانی باسە پێشتر ئەو سیاسەتوانە کورد بە کوردپرێسی وتبوو ئەرکە لە سەر بەرپرسانی پەیەدە کە دەست لە لێدوان و کاری نەگونجاو و دوور لە ڕۆحیەتی برایەتی هەڵبگرن و بیر لە یەکلاکردنەوەی ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکان بکەنەوە و بە کرداری بڕوایان بە گفتوگۆ ببێت.

News Code 1596

Your Comment

You are replying to: .
captcha