وەزعی کوردەکان لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

بەشی جیهان- کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداریی ئەوەی داوە کە گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریا پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچە ژێردەسەڵاتی کوردەکان پەرەدەسێنێت.

کوردپرێس:

کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی تازەدا باسی دۆخی ئەمنیی ئەمریکا لە جیهان دەکات و سەرنجی گواستۆتەوە بۆ وەزعی کوردەکانی سووریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە 27لاپەڕەیییەکە، کوردەکانی سووریا لە ئەگەر کشانەوەی ئەمریکا گوشاری زیاتریان دەکەوێتە سەر. لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکاوە ئەگەر بێتوو هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بکشێنەوە گوشارەکانی ڕووسیا و تورکیا و دەوڵەتی ناوەندی دژی کوردەکان پەرە دەسێنێت و هەوڵ دەدەن ناوچە جێماوەکانی گێردەسەڵاتی کورد دوبارە بکەوێتەوە دەست دەوڵەتی ناوەند.

ڕاپۆرتەکە باسی ئەو مەترسییانەشی کردووە کە هەڕەشە لە هێزە ئەمریکییەکان دەکەن.

بەبڕوای کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا هەڕەشە و گوشارخستنە سەر کوردی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکییەکان پەرە دەسێنێت و دۆخی ئابووری و مرۆڤایەتیی کوردەکان ئاڵۆزتر دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئێن پی ئاڕی ئەمریکا، ئەو وڵاتە لە ئێستادا 900 هێزی لە سووریا هەیە کە زۆرینەیان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان و لە نزیک کێڵگە نەوتییەکان جێگیر کراون.

News Code 1611

Your Comment

You are replying to: .
captcha