سەرۆکایەتیى هەرێم: چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يێكى هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيك دەکات و دەشڵێت" چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يێكى جددیى ده‌وێت و دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت".

کوردپرێس:

پاش ئەوەی کاتژمێر 21 و 50 خولەکی شەوی چوارشەمە 14ی نیسانی 2021 بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای سەرکۆنە کردنی ئەو هێرشە ڕایگەیاند " چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يێكى جددیى ده‌وێت و دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت".

دەقی راگەیێندراوەکە:

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مشه‌و كرانه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌ نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌ به‌ ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته‌.

چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌ پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت.

 

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/4/14