هاوسەرۆکی لقی ئامەدی هەدەپە ڕەوانەی زیندان کرا
بەشی تورکیا- هولیا ئالۆکمانی هاوسەرۆکی لقی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان HDP بە 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردن سزا درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هولیا ئالۆکمانی هاوسەرۆکی لقی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان بەتۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیاندانی کردن سزاداوە.

هەرچەندە ئالۆکمان خۆی ئامادەی دانیشتنی داداگایی کردنەکە نەبووە، بەڵام شایموس بیحان پارێزەکە تایبەتەکەی ئامادەی دادگای تاوانە گەورەکانی ئامەد بووە.

پارێزەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو بەڵگانەی لەناو دۆسیەی تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە ناکرێت وەک بەڵگە بۆ بوونی پەیوەندی بریکاردەکەی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەژمار بکرێت، جگە لەوەی ئەو کار و چالاکیانەی لەسەری تۆمەتبارکراوە دەچێتە ناو چوارچێوەی چالاکییە سەندیکاییەکانەوە، بۆیە داوای کردووە پێویستە ئالۆکمان ئازاد بکرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113