فەڕەنسا جەخت لەسەر سەروەریی خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەى هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەى هەولێری کرد و جەختیش لەسەر لە سەروەریی خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە کە بە توندی ئیدانەى هێرشەکانی سەر هەولێر و پارێزگای نەینەوا دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باسی لەوەش کردووە، پێویستە حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە و دڵنیابوونەوە لە پاراستنی سەلامەتی هەموو عێراقییەکان.

ھەروەھا فەbەنسا سووربوونی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوام بوون لە کارەکەیدا لە چوارچیوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تەک ھاوبەشەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. جەختیشی کردەوە، لە پشتیوانی تەواو لەگەڵیان.

سەرچاوە: K24

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113