ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە داوای لە فەرماندەی گشتیی ئەرتەش کرد ئامادیییەکانیان بۆ ئاستی پێویست بەرز بکەنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 28ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە فەرماندەی گشتیی ئەرتەش کرد ئامادەییی ئەرتەش بۆ ئاستی پێویست بەرز بکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەی گشتیی ئەرتەش:

لیوای سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی

فەرماندەی ڕێزداری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوی من بگەیەنن بە سەرجەم فەرمانبەرانی خۆشەویستی ئەرتەش و بنەماڵە بەڕێزەکانیان. ئەمڕۆکە ئەرتەش لە سەر هێڵە و ئامادەی ئەنجامدانی ڕاسپاردەکانە. بەردەوام بن لەو ئامادەیییە و ئەو دەورگێڕانەتان تا ئاستی پێویستیش بەرز بکەنەوە.

شایانی باسە لە ئێران هەموو ساڵێک ڕۆژی 29ی خاکەلێوە کە بە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوە بەرز ڕادەگیرێت و لەو ڕۆژەدا نمایشی سەربازیی ئەرتەش بەڕێوە دەچێت.

News Code 1651

Your Comment

You are replying to: .
captcha