لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 6 هەزار و 552 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 17/4/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 552 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 5 هەزار و 867 کەسیش چاکبوونەتەوە، 33 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 970 هەزار و 987 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 849 هەزار و 718 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 948 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1659

Your Comment

You are replying to: .
captcha