لە سلێمانی زیاتر لە 20 منداڵ بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سلێمانی دەڵێت، تائێستا 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد وتی: " منداڵێک خەڵکی چەمچەماڵ بووە و پێشتر کێشە تەندروستی لە سنگی هەبووە و ماوەی مانگێکە تووشی کۆرۆنا بووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

دکتۆر پشدەر وتیشی، "تا ئێستا زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی تووشبوون زۆرە بەڵام گیانلەدەستدان کەمە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال لە سلێمانی ئەوەشی وت: "بەداخەوە ئەو دەرمان و چارەسەرانەی پێویستن بۆ توشبووانی کۆرۆنا بکرێت کەمە لە نەخۆشخانەکەمان و جگە لەوەش پزیشکی تایبەت بە بوارەکە لە نەخۆشخانەکەمان نییە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1662

Your Comment

You are replying to: .
captcha