شەڕێکی خوێناوی لەنێوان ڕەوەندی کوردی و چیچانییەکان لە بەلجیکا ڕوویدا

بەشی جیهان- شەڕ و ئاڵۆزیی خوێناوی لە نێوان ڕەوەندی کوردی و چیچانییەکان لە شاری لێیگی وڵاتی بەلجیکا ڕوویدا و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش ناچاربوون ڕێکاری ئەوپەڕی ئامادەباشی بگرنەبەر و  گەمارۆی شارەکە بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فرانس پریس 17ی نیسانی 2021 هەواڵێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت پۆلیس لە شاری لێیگی وڵاتی بەلجیکا بڵاوەی پێکراوە پاش شەڕێک کە ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان چیچانییەکان و کوردەکانی دانیشتووی ئەو شارە ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، "ڕۆژی هەینی لە هێرشێکدا پیاوێکی شیشانی کوژراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، هێرشبەرەکان کورد بوون و ژمارەیان لەنێوان 20 بۆ 30 پیاو بووە کە هەموویان جلی ڕەشیان لەبەردا بووە و دەمامکداربوون جگە لەوەی بەشێکیان چەکیان پێی بووە ئەوانەی دیکەشیان داری بەیسبۆڵیان پێ بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشبەرە کوردەکان تاوی ئۆتۆمبێلێکی ڕەشیان ناوە ئۆتۆمبێلکەش ناچاربووە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بکێشێت و دواتر ئەوانەی کە لەدەوروبەری شوێنەکەدا بوون گوێبیستی چوار تەقە بوون کە لەلایەن ئەو کۆمەڵە پیاوە کوردەوە کراوە کە لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەدا کۆببوونەوە.

دامین لۆبوت، داواکاریی گشتی لە شارەکە بە ئاژانسە فەرەنسییەکەی وتووە، ڕیشەی ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کاتێک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان کوردێک و چیچانییەک لە بەنزینخانەیێکدا ڕوودەدات کە بەهۆیەوە خاوەنی وێستگەکە و کڕیارێک برینداربوون لەکاتی هەوڵدان بۆ ناوبژی کردنی نێوان ئەو دوو کەسە.

لۆبوت، ئەوەشی وتووە، دوای سەیرکردنی کامێراکانی چاودێری کە لەو شوێنەدا بووە سێ کورد کە تێوەگلابوون لەشەڕەکە دەستگیرکران وهەروەها 28 کەسی دیکەش کە سەرجەمیان چیچانین دەستگیرکراون.

ئەو دادوەر ئەوەشی وتووە، "ئەمە یەکەمینجارە ڕووداوی لەوجۆرە لە شاری لێیگ ڕووبدات، ترسی ئەوەمان هەیە ئاڵۆزییەکان تاکۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چیچانییەکان بانگەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن لە دژی ڕەوەندی کوردی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha