یەکەم کاردانەوی برێت مەکگۆرک بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بەشی جیهان- برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە وەکوو بونیاتنەری پەیوەندیی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا ناوی لێدەبەن. بۆ یەکەمجار لە پۆستە نوێکەیدا لە ئیدارەی جۆ بایدن کاردانەوەی بۆ ڕووداوەکانی ناوچە کوردنشینەکان نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە ئێستا لە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمرکیا وەکوو هەماهەنگکەرەوەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە کۆشکی سپی دەست نیشان کراوە، یەکەم کاردانەوەی لەسەر پرسەکانی کورد لە پۆستە نوێکەیدا نیشان دا.

شەوی ڕابردوو بۆ یەکەمجار کاردانەوەی بۆ هێرش کردنەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر نیشان دا و بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەورووپیی کە هێرشەکەیان ئیدانە کردبوو، هاوبەش کردەوە.

برێت مەکگۆرک، دەڵێت بڵاو کردنەوەی ئەو بەیاننامەیە لەلایەن ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەورووپییەوە نیشاندەری بەڵێنی ئەو وڵاتانەیە بۆ پشتگیری لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

مەکگۆرک هەروەها توویتەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لەبارەی هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی عێراق و شەڕی هاوبەشی هاوپەیمانان و هەرێمی کوردستان و عێراق لەدژی داعش بڵاوی کردبووەوە، ڕیتوویت کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1667

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha