تورکیا دەستگیرکردنى سەرکردەى داعشی لە مووسڵ راگەیاند
بەشی تورکیا- هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ویلایەتی ئەدەنەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەمیری پێشووی موسڵی داعشیان دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ویلایەتی ئەدەنەی تورکیا دەڵێت رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٧ هاوڵاتیی عێراقی و سوورییان دەستگیر کردووە لە چەکدار و فەرماندەی هەواڵگری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون، کە لەناو دەستگیرکراوەکاندا ئەمیری پێشووی مووسڵ هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "جمهوورییەت"ی تورکی، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، ١٣ی نیسانی ئەمساڵ، دوای ئەوەی نووسینگەی داواکاری گشتی ئەدەنە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٧ گومانلێکراو دەرکرد کە ٣یان سووری و یان عێراقی بوون، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا سەرجەم ئەو گومانلێکراوانە دەستگیر بکرێن.

هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی سەر بەبەڕێوەبارەیەتیی ئاسایشی پارێزگای ئەدەنە بانگەشەی ئەوەدەکات کە یەکێک لە گومانلێکراوەکان بەناوی "عەبدولکەریم یوسف نەککار" کە لەناو هەواڵگری ڕێکخراوی داعشدا کاری کردووە و نازناوی ئەمیری مووسڵی هەبووە.

سەرچاوە: شارپرێس

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113