مەکرۆن بانگهێشتی لایەنە کوردییەکانی سووریای کردووە سەردانی فەڕەنسا بکەن

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی گوت: بانگهێشتێکی فەرمی لە لایەن دەوڵەتی فەڕەنسا و مەکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە گەشتۆتە دەست کوردەکان و داوای لە دوو لایەنەکە کردووە شاندێک بۆ دیدار کردن بنێرنە پاریس بەڵام ئەنەکەش ئێستاش دیار نیە بەدوای چیدا دەگەڕێت.

کوردپرێس:

فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوونواڕی دانوستانی نێوان لایەنە دژبەرەکانی کوردی کوردستانی سووریا کرد و ڕایگەیاند: تا ئەم کاتەش هیچ هەواڵێک بۆ دیاری کردن کاتی دانیشتنی دوبارەی نێوان ئەنەکەسە و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا دیاری نەکراوە.

حوسێنی گوتیشی: بانگهێشتێکی فەرمی لە لایەن دەوڵەتی فەڕەنسا و مەکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە گەشتۆتە دەست کوردەکان و داوای لە دوو لایەنەکە کردووە شاندێک بۆ دیدار کردن بنێرنە پاریس بەڵام ئەنەکەش ئێستاش دیار نیە بەدوای چیدا دەگەڕێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا داواکاریی زۆری هەیە و خۆی بە لایەنێکی گەورە دەزانێت ئەوەش لەکاتێکدایە کە لایەنێکی ئێجگار بچووکە و لە ئاستی ئەو داواکارییە گەورانەدا نیە.

فەتحوڵا حوسێنی ئاشکراشی کرد: کاتێک ئێمە دەمانەوێت دانوستانی کوردی-کوردی ئەنجامی هەبێت هۆکارەکە ئەوە نیە کە ئیدارەی خۆسەر یان خود هێزی سووریای دیموکرات پێگەی لاوازە بەڵکوو ئێمە زۆریش بەدەسەڵاتین و تەنها نیازمان ئەمەیە کە کوردی سووریا یەک بن و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و هاوپەیمانی گرووپە ئیسلامی-عەرەبییە توندڕەوەکانە و ئەو گرووپانە لە وڵاتانی ناوچەکەش و لە کوردستانیش تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن.

ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەمڕۆکە لە ئیدارەی خۆسەر گرووپی جۆربەجۆری ئاشووری و سریانی و گرووپەکانی دیکەش هەن بەڵام ئەنەکەسە هیچ ئیرادەیێکی سیاسیی نیە و لە دەرەوەی گرووپەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

حوسێنی ئاشکراشی کرد: ژنەراڵ مەزڵووم کۆبانێ چەندین جار پشتگیریی دانوستانی کوردی-کوردیی کردووە و پاڵپشتیی نێوخۆیشی لەگەڵە بەڵام ئەنەکەسە توانای بڕیاردانی نیە. ئەنەکەسە چ بیەوێت بێتە ڕیزی ئیدارەی خۆسەر و چ ئەوەی نەوێت کوردی سووریا باشتر لە ڕابردوو سیستەمەکەی خۆی بەهێز دەکات و لە داهاتوویێکی نزیکدا لایەنە کوردییەکانیش و لاینە عەرەبەکانی دیکەش دێنە ڕیزی ئیدارەی خۆسەرەوە.

News Code 1678

Your Comment

You are replying to: .
captcha