سلاڤۆ ژیژەک بە چاکە و لێهاتوویی کوردەکان و کوردستانی سووریادا دەڵێت

بەشی سووریا- سلاڤۆ ژیژەک ڕەخنەگری فەرهەنگی گوتارێکی ئۆنلاینی لە زانکۆی کۆبانێ پێشکەش کرد و باسی لە سەرکەوتوویی ئەو کۆمەڵگایە کرد کە کوردەکان بونیاتیان ناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلاڤۆ ژیژەک فەیلەسووف و ئابووریزان و ڕەخنەگری فەرهەنگیی سلۆڤینی لە کۆبوونەوەیێکی ئۆنلاینی زانکۆی کۆبانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناوی «ئایا لە دونیای ئەمڕۆدا دیموکراسی هەڵبژاردەیە؟»

گوتارەکەی ژیژەک کاتژمێر 20 بەکاتی کۆبانێ دەستی پێکرد و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆبانێ بڵاو کرایەوە.

لەبەشێک لە وتەکانیدا سلاڤۆ ژیژەک وتی: هاوڕێ کوردەکان ئێوە ئۆتۆپیایێکتان خولقاندووە کە بە یارمەتیی کۆمەڵگایێکی هزری پێکهێنراوە. ئێوە نەک سیمبۆلی بەرخۆدانن بەڵکوو سیمبۆلی خولقاندنی نەزمێکی نوێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێوەی کورد وانەیێکی بنەڕەتیتان بە هەمووان وتووە: لە سەرزمینێکدا کە ستەم بوونی هەیە ڕاستی بێ لایەنگر نییە.

دیموکاسی دەبێت لە بنەڕەتدا بونیات بنرێتەوە و ئێمە ئەم شتە لە ئێوە فێر دەبین. ئێمە دەبێت ئامانجی خۆمان لە دیموکراسی جارێکی دیکە ڕوون بکەینەوە.

شایانی باسە زانکۆ کۆبانێ لە ساڵی 2017وە دەستی بەکار کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha