شانامەی کوردی بڵاو کرایەوە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- یەکەم بەرگی شانامەی کوردی لە نووسینی حەیدەر لوتفی نیا نووسەری سەقزی بڵاو کرایەوە.

کوردپرێس:

شانامەی کوردی بەرهەمی حەیدەر لوتفی نیا و هەڵەگریی لوقمان نادرپوور، لە سەر ئەرکی بڵاڤگەی بیریاری سەقز بڵاو کرایەوە.

شانامەی کوردی ژمارەیێک لە حەماسەکان و چیرۆکە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت و نووسەر و توێژەری کتێبەکە نزیکەی 20 ساڵە کاری کۆکردنەوەیان بۆ دەکات و جگە لە بەدواداچوونی مەیدانی، گفتوگۆی لەگەڵ هاووڵاتییان کردووە و لە سەرچاوە بڕواپێکراوە مێژوویییەکان و بەڵگە نووسراوەکانیش کەڵکی وەرگرتووە.

شانامەی کوردی بەرهەمی لوتفی نیا بەگشتی 3 بەرگە کە ئەمە یەکەم بەرگیەتی و لە 472 لاپەڕەدا چاپ کراوە.

لوتفی نیا خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەشە کە هەندێکیان بریتین لە: "چیرۆکه کوردییه کان: وەرگیراو له فولکلورەوه"، "تیشکی دێرین"، "حماسه های مردم کرد"، "ئاوێنەی بیگەرد"، "دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز" و...