فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێکی تر سنووری پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێکی تر سنووری قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردەوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی PUKmedia رایگەیاند: فڕوكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەر یەك لە چیاكانی مەتین ، وگارە و كورە ژار-یان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەكە تاكوو درەنگانی شەوی یەکشەمە 19ی 4ی 2021  بەردەوامی بووە و فڕۆكەكان بەئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە.