ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە لە ناوچەیێکی مەخموورەوە ئاراستە کرابوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمنیداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەسەر یەکێک لە باڵەخانەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەقیبووەوە لە ناوچەیەکی مەخموورەوە، ئاراستەکرابوو.

کوردپرێس:

جەبار یاوەر ئەمنیداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەو ھێرشەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کرابوویەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کردەیێکی تیرۆریستیی وەسف کرد و وتی: "درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە لە ناوچەیێکی مەخموورەوە، ئاراستە کرابوو".

وتیشی: "تا ئێستا لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، نەگەیشتوون بە ھیچ سەرەداوێک کە ببێتە مایەی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکان".

راشیگەیاند کە ژمارەیێک لایەن ھەوڵی تێکدانی رەوشی ئەمنیی وڵات دەدەن و ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بەپێی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون کە پاڵپشتی پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەکەن لە شەڕی دژبە داعش.

رۆژى ١٤ی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاند کە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

News Code 1689

Your Comment

You are replying to: .
captcha