حوکمی دەستبەسەرکردن بۆ 101 پارێزەر و هەڵسووڕاوی مەدەنیی تورکیا دەرکرا

بەشی تورکیا- دادوەری گشتی تورکیا حوکمی دەستبەسەرکردنی 101 پارێزەر و هەڵسووڕاوی مەدەنیی دەرکرد.


کوردپرێس:

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئوپەراسیۆنیێکیان دەست پێکردووە بۆ دەستبەسەرکردنی 101 پارێزەر و چالاکی مەدەنیی تورکیا کە لەگەڵ کۆما جڤاکین دیموکرات (DTK) پێوەندییان هەبووە و تا ئەم کاتەش 72 کەسیان دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی دیوار، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە دیاربەکر 72 کەسیان دەستبەسەر کرد کە 24 کەسیان پارێزەرن و پێوەندییان بەو دۆسیەوە هەیە کە دادوەری کۆماریی تورکیا لە دیاربەرکر لەبارەی هاوکاری و ئەندامێتیی پەکەکەوە دەستی پێکردووە.

22 پارێزەری دەستبەسەرکراو پاش لێپێچینەوەی سەرەتایی بە مەرج ئازاد کراون و ئوپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی دیکەی پارێزەرەکان بەردەوامە.

لە نێو دەستبەسەکراواندا ڕۆژنامەنووسانی کورد و ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانیش دەبینرێت.

News Code 169

Your Comment

You are replying to: .
captcha