قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخەوە بۆ ماوەی 2 هەفتەی دیکەش درێژ کرایەوە

بەشی کوردستان- بریکاری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری باشماخەوە بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکەش درێژ کرایەوە.

کوردپرێس:

ئیبراهیم زارعی بریکاری کۆمەڵایەتی و سیاسیی پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاران لە سنووری باشماخەوە تا ڕۆژی 15ی گوڵان واتا بۆ دوو هەفتەی دیکەش درێژ کرایەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە دەروازەی سنووری باشماخ لە ڕۆژی 6ی ڕەشەمەی ساڵی 1399وە تا ئێستا بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا بە ڕووی گەشتیاراندا داخرا و قەدەغەی هاتوچۆکە تا ئەمڕۆکەش بەردەوام بووە و تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ڕەچاو کردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەبێت.

بریکاری پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: سنووردارکردنی هاتوچۆی گەشتیار لە سنووری باشماخەوە دوو هەفتە دوو هەفتە بڕیاری لە سەر دراوە و بە گوێرەی نوێترین بڕیاریش قەدەغەی هاتوچۆ لەو سنوورەوە تا 15ی گوڵان درێژ کراوەتەوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە ئیجارەی کاتیی هاتن بۆ شۆفیرە عێراقییەکانیش دەرناکرێت و شۆفیرەکان بۆیان نیە بێنە نێو شارەکانی پارێزگای کوردستانەوە.

News Code 1699

Your Comment

You are replying to: .
captcha