هەرێمی کوردستان زیاتر لە 150 ملوێن دۆلاری داوە بە کۆنسرسیۆمی گازی

بەشی جیهان- کۆمپانیای گازی دانەغازی ئیمارات ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان 151 ملوێن دۆلاری وەک پشکی کۆنسرسیۆمی گازی پرڵ داوە بە کۆمپانیاکە و پارەکەش لە داهاتی فرۆشی گازی سروشتی دراوە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای دانەغاز کە یەک لە کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆنسریۆمی گازی پرڵ پترۆلیۆمە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم بڕی 151 ملوێن دۆلاری وەک حەقدەستی ئەندامانی پرڵ لە سێ مانگی 2021دا خەرج کردووە و ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی فرۆشتنی گازی سروشتی و شلەمەنی گازی و گازی ئێڵ پی جی دراوە.

کۆمپانیاکە هیوای ئەوەی خواستووە کە نرخی نەوتی خاو بە بەرزی بمێنێتەوە و هەرێمی کوردستان بتوانێت ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قەرزەکانی کۆنسرسیۆم خەرج بکات.

دانەغاز جەختی کردۆتە سەر کارتێکەریی ئیجابیی خەرج کردنی مووچەی کۆنسرسیۆمی لەکاتی گونجاوی خۆی و لە بەیاننامیێکیشدا نووسیویەتی ئەو بابەتە دەبێت هۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 12 لە سەر کە لە کۆتا مانگی ساڵی 2020دا ڕووی دا. بە گوێرەی ئەم وتانەش ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی ڕۆژانە لە 391 ملوێن پێی سێجاوە بۆ 439 ملوێن پێی سێ جا زیادی کردووە.

پاتریک ئێلمان ڤارد بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئێماراتییەکە خۆشحاڵیی خۆی لە بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و دەڵێت کۆمپانیاکەیان ئامادەیە بۆ سەرمایەدانەریی زیاتر لە پیشەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان.

News Code 1700

Your Comment

You are replying to: .
captcha