شەڕ لەنێوان هێزەکانى ئاسایشى کوردستانی سووریا و هێزێکی سوپای سووریا روویدا

بەشی سووریا- شەڕ و پێکدادان لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانى ئاسایشى کوردستانی سووریا و گرووپى بەرگریی نیشتیمانىی سەر بە سوپاى سووریا ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى هاوار نیوزى نزیک لە ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى کوردستانی سووریا بڵاوی کردەوە، پێکدادان لەگەڕەکى تەى لە قەمیشلۆ بەردەوامە.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو گەڕەکە بەردەوام خاڵى هێرشەکانى گرووپى بەرگریى نیشتیمانى سەر سوپاى سووریایە.

میدیاکە دەشڵێت پێکدادانەکان شەوى سێشەممە دەستیانپێکرد، دواى ئەوەى گرووپى بەرگریی نیشتیمانى هێرشی کردە سەر خاڵێکى سەر بە هێزەکانى ئاسایشى کوردستانی سووریا، کە بەهۆیەوە ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایش کوژرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1710

Your Comment

You are replying to: .
captcha