دەرفەتی ناردنی بەرهەم بۆ فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی درێژ کرایەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی ئیدارەی ئیرشادی مەهاباد ڕایگەیاند خوازیارانی بەشداری کردن لە خولی چوارەمی فستیڤاڵی چیرۆکە کوردییەکان تا ڕۆژی 31ی گوڵانی 1400 درێژ کرایەوە.

کوردپرێس:

سیامەند جەوانبەخت بەڕێوەبەری ئیرشادی مەهاباد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند سێ خولی فستیڤاڵی چیرۆکە کورتە کوردییەکان بەڕێوە چووە و پێشوازیی فراوانیشی لێکراوە دەرفەتی ناردنی بەرهەم بۆ خولی چوارەمیش تا 31ی گوڵان درێژ کراوەتەوە.

بەڕێوەبەری ئیرشادی مەهاباد زیادی کرد: چیرۆکنووسانی سەرتاسەری ئێران دەتوانن بەرهەمەکانیان لە چوارچێوەی کورتە چیرۆکو لە سەر تەوەری ئازاد بە زاراوەیێکی کوردی بۆ مێهرەجانەکە بنێرن.

ناوبراو گوتیشی: توێژەرانیش دەتوانن بەرهەمی توێژینەوەی خۆیان بۆ فستیڤاڵەکە بنێرن وپێویستە بەرهەمەکان لە فایلی word، فۆنتی Unikurd و قەبارەی ۱۴ بۆ ناونیشانی festival.haje@gmail.com بنێرن و بۆ زانیاریی زیاتریش سەردانی کەناڵی تلێگرامیی Festival_Haje@ بکەن یان خود پێوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی ۰۴۴۴۲۲۲۴۸۴۵.

News Code 1715

Your Comment

You are replying to: .
captcha