کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 21/4/2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ستیڤن هیكى، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى دیپلۆماسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یێكدا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیى نێوده‌و‌ڵه‌تى له پشتیوانیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژى تیرۆردا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیی دڵنیابوون له بنه‌بڕكردنى یه‌كجاره‌كیى داعش و پێویستیى هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كاتی هاتووه تێڕوانینێكی هاوبه‌شى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی گه‌ڵاڵه ببێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لایه‌نه عێراقییه‌كان ئاماده‌كاری بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان نیگه‌رانیی خۆیان له‌و هێرشانه ده‌ربڕی كه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ولێر و به توندی سه‌ركۆنه‌یان كرد، جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌م كردارانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق به شێوه‌یێكی گشتی ده‌بێت.
له كۆبوونه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دوا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى خرانه به‌ر باس و په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دادگای فیدرالی، به‌رز نرخێنران.
هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقدا، به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی، دۆخی ئابووریی عێراق، كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوون.
Your Comment