مەسروور بارزانی و وەزیری کارەبای عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کارەبای عێراق دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کرا.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاری کردنی وەزارەتی کارەبای فیدراڵی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha