مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە فراوان بوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە دیدارەکەدا کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا خستە ڕوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوان بوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1729

Your Comment

You are replying to: .
captcha