کوردپرێس: به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى حکوومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ "ستیڤن هیکی" باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق کۆبووه‌ته‌وه و چه‌ند پرسێکیان تاووتوێ کردوه، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که گرنگه هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد له عێراق ئه‌نجام بدرێت و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی بکات.
ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا هاوڕا بوون که په‌سه‌ند کردنی یاسای بودجه ده‌ستپێکێکی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی دیکه‌ی نێوانیان، قوباد تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به ناوه‌ڕۆک و ده‌قه‌کانی یاسای بوودجەی 2021ی عێراق دووپات کردوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندوه، به‌م نزیکانه وه‌فدی دانوستانکاری هه‌رێم جارێکی‌تر سه‌ردانی به‌غدا ده‌کاته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم، باڵیۆزی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پێشخستنی سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment