لە زانستگای کوردستان ڕێوڕەسمی ڕۆژی زەوی بەڕێوەچوو

بەشی کوردستان- ڕۆژی پێنجشەمە دووی گوڵان وێبینارێک لەژێر ناوی  «ڕۆژی زەویی پاک» لە زانستگای کوردستان بەڕێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی ستراتێژیکی بەڕێوەبەریی سەوزی زانستگای کوردستانەوە بە هاوکاریی ئەنجومەنی زانستیی ژینگە و ئەنجومەنی کۆمەڵناسی ئەم زانکۆیەوە بەڕێوەچوو، ڕۆڵی خوێندکاران و مامۆستایان لە پاراستنی ژینگە و گرینگایەتی بەرزکردنەوەی زانستی ژینگەپارێزی تاوتوێ کرا.

دکتۆر سادقی سەرۆکی زانستگای کوردستان، دکتۆر شەعبانیان سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی دارستانەکانی زاگرۆسی باکوور، دکتۆر شەهڕۆخی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ستراتێژیکی بەڕێوەبەرایەتی سەوزی زانستگای کوردستان و دکتۆر ئیمامقولی کۆمەڵناسی ژینگە، ڕۆڵی خوێندکاران و مامۆستایان لە پاراستنی ژینگە و پشتگیری کردنی، ژینگەی لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ستراتێژی ژینگەپارێزیی زانستگای کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆتایی وێبینارەکەدا چەند پرسیار لەبارەی ژینگەوە هاتە ئاراوە و 27 کەس لە بەشداربووان کە وەڵامی تەواویان بە پرسیارەکان دایەوە خەڵات کران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1737

Your Comment

You are replying to: .
captcha