ڕاپۆرتی گۆڤاری گرین لێفت: ئەردۆغان هەموو کەرەستەیێکی بۆ لاوازکردنی پێگەی کوردەکان و HDP بەکار هێناوە

بەشی جیهان- گۆڤاری گرین لێفتی ئوسترالیا نووسیویەتی: ئەردۆغان هەموو سیستەمی پەرلەمانی و دادوەریی وەک کەرەستەیێک بۆ لاوازکردنی کوردەکان و سڕینەوەی پارتی کوردیخوازی دیموکراتیکی گەلان بەکار هێناوە.

کوردپرێس:

گۆڤاری سیاسیی گرین لێفتی ئوسترالیا هۆشداریی ئەوەی دا کە دەوڵەتی ئێستای تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەموو کەرەستەیێکی پێویستی بۆ لاوازکردنی کورد و HDP بەکار هێناوە و هەر لە سیستەمی دادوەرییەوە تا دەسەڵاتی پەرلەمانی و یاسادانەریی بە مەبەستی سڕینەوەی کوردی و هەدەپە خستۆتە گەڕ.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە سیستەمی دادوەریی تورکیا وەک هاوپەیمانی ئەردۆغان بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی پارتی کوردیخوازی هەدەپە کار دەکات و دادگایی کردنی 108 ئەندامی جێبەجێکاری هەدەپە کە بڕیارە لە داهاتوویێکی نزیکدا بکرێت بە دوایین هەوڵەکانی سەرۆککۆماری تورکیا لە پێناو لاوازکردنی زیاتری هەدەپە و قەدەغەکردنی کارکردنی ئەو پارتە دەزانێت.

گرین لێفت ئاماژەی بەوەش کردووە کە 108 ئەندامی ڕاپەڕاندن لە پارتی دیموکراتیکی گەلان بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی پشتگیری کردن لە خۆپیشاندانەکان دژی داگیر کردنی شاری کوردنشینی کۆبانێی سووریا لە 2014 بە دەستی داعش، دادگایی دەکرێن. گۆڤارەکە دەشنووسێت: دادگای ئەورووپا پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی ئەو پارتەی بێ تاوان دەرکرد کە هەمان تۆمەتی خرابوویە پاڵ بۆیە تۆمەتی لەو شێوەیە شتێکی بێ بنەمایە و ئەساسی نیە.

گۆڤارەکە لە درێژەدا نووسیی: هەوڵی سیستەمی دادوەریی تورکیا وەک هاوپەیمانی پارتی دەسەڵاتدار بە مەبەستی دادگایی کردنی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی کۆبانێ پاش 6 ساڵ و نیو ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەوڵەتی تورکیا ڕژدە لە قەدەغە کردنی چالاکیی ئەو پارتە.

ئەو گۆڤارە سیاسییە ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە تا ئەم کاتە 6000 ئەندامی سەرەکیی هەدەپە بە سەرۆک و نوێنەری پەرلەمان و شارەوانەکانی ئەو پارتەوە خراونەتە زیندان ئەوەش دەیسەلمێنێت کە دەوڵەتی تورکیا ڕژدە لە قەدەغەکردنی چالاکیی ئەو پارتە کوردییە بۆ جاری شەشەم.

گرین لێفت بەو ئەنجامەش گەشتووە کەتورکیا نایهەوێت دان بە مافی کوردەکانی ئەو وڵاتەدا بنێت و لەو ڕووەوە کە تورکیا دەستوەردانی سەربازی لەدیکەی وڵاتان و دژی کوردەکان بەتایبەت لە سووریا دەکات ئەو بابەتە بە تەواوی ئاشکرا دەبێت.

ئەو گۆڤارە یەک لە هۆکارەکانی گوشارخستنە سەر کوردەکان و پارتی کوردی لە تورکیا بە هەوڵەکانی ئەردۆغان لەپێناو ڕازی کردنی نەتەوەپەرستەکان پارتە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە بۆ پارێزگاری کردن لە هاوپەیمانێتییەکەیان دەبەستێتەوە و دەڵێت هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە پێگەی شەخسیی ئەردۆغان دابەزیوە.

*مەنسوور ڕەحیمی

News Code 1740

Your Comment

You are replying to: .
captcha